دەنگوباس
وەزیری دەرەوەى عێراق هۆشداریی لە تێکچوونی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و دەڵێت، شەڕ چەند وڵاتێك دەگرێتەوە.
فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى فەرمیى عێراقى راگەیاندووە، "چەند نەوەیەکە عێراق بەدەست شەڕەوە دەناڵێنێت، ئەو دۆخەى ئێستاى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش رەنگە شەڕی لێبکەوێتەوە".
وتیشى، "ئەگەر شەڕ لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێت، ئەوە مانای نەمانی ئاسایش و ئارامییە و ئەوەش رەنگە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و ئارامی جیهان هەبێت و چەند وڵاتێكیش دەگرێتەوە".
وەزیرى دەرەوەى عێراق باسی لەوەشکرد، "ناوچەکە لەبەردەم هەلومەرجێکی مەترسیدارە و لەژێر ئاگردایە، بۆیە کاردەکەن بۆ نەهێشتنی مەترسی شەڕ، چونکە ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکەوە".
#عێراق