کوردستان

پەرلەمانتارێك: بەغدا ئەم مانگە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران پێکەوە دەنێرێت

04/08/2024

دەنگوباس
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموزدا كراوە و گرفت لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە و لەم هەفتەیدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێرێت.


چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بەپێی زانیارییەكان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز تەواوبووە و هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت.

وتیشی، "پێشتر كە گرفتێك لە لیستی مووچە هەبووایە ناردنی پارەی ئەو دامەزراوە و وەزارەتە رادەگیرا، بەڵام بۆ مووچەی مانگی تەمموز مووچەی تەواوی مووچەخۆران پێكەوە دەنێردرێت".
#مووچە