کوردستان

ئه‌مریكا بڕیارێكى به‌په‌له‌ ده‌دات.. هێزى زیاتر جوڵه‌ پێده‌كات

03/08/2024

بەهۆی پەرەسەندی گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریكا هێزی سەربازی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند: بەئامانجی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرگری ئیسرائیل و دڵنیابوه‌نەوە لەوەڵام دانەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، وەزارەتی بەرگری بڕیاری دەستکاریکردنی پێگەی سەربازییەكانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، پنتاگۆرن لە رێگەی جێگیرکردنی کەشتی جەنگی، فڕۆکەی هێرشبەر و زیادكردنی ژمارەی سەربازەكانییەوە باشتر دەتوانێت روبەڕوی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێتەوە، ئەوش لەپێناوی  کەمکردنەوەی ئەگەری پەرەسەندنی ناوچەییە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران و بریکارەکانییەوە.

پێشتریش، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرایكردبو، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا کەشتیی فڕۆکە هەڵگری (USS Theodore Roosevelt) و فڕۆکە هێرشبەرەكانی لەناوچەی کەنداو و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ (4000) سەرباز جێگیركردوە.

گرتەبەری رێكارەكانی بەهێزكردنی سوپا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە، لەدوای كوشتی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران دێت.


#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست