کۆمسیۆنی منداڵانی دەم پارتی ڕایگەیاند، زۆرێک لەو منداڵە ئێزدییانەی لەجینۆسایدی 10 ساڵ پێش ئێستادا كه لەلایەن داعشهوه ڕفێنران، ئێستا لەتورکیان.
پەیوەست بەگیانلەدەستدانی ئەو منداڵانەی بەزۆرەملێ کاریان پێکراوە، لەناوەندی گشتیی دەم پارتی لەئەنكەرە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا، تێیدا ئیحسان سەیلان وتەبێژى کۆمسیۆنهكهى دهم پارتى وتى:"لەتورکیا سەلامەتی ژیانی منداڵان مسۆگەر نییە، مەرگی منداڵان بەشێکە لەسیاسەتی دەسەڵاتی ئاکەپە".
وتیشى:"هەروەها دەربارەی منداڵە ئێزدییە ڕفێنراوەکانیش ڕۆژی 3ى ئابى 2014 لەئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال هەزاران منداڵو ژن ڕفێنران".
دهشڵێت:"سیاسەتی توانەوە لەدژی ناسنامەو باوەڕو شێوازی ژیانی منداڵانی ئێزدی کە بەزۆر ڕفێندرابوون جێبەجێکرا، ئێمە دەزانین کە زۆرێک لەمنداڵە ڕفێنراوەکان ئێستا لەتورکیان، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان دەسەڵات تا ئەمڕۆ هیچ کارێکی بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو منداڵانە نەکردووە".
#باکووری کوردستان