کوردستان

100 دۆلار بە 132هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتیان

02/08/2024

دەنگوباس
وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە نرخی رەسمی دەستپێدەكات كە ئامانج لێی جێگیركردنی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار.


جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا  ڕایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران دەستپێبكات كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بەو كەسانە دەدرێت كە گەشت دەكەن بەو مەرجەی بەڵگەنامەی گەشتەكەیان پێبێت.

وتیشی، "ئەو هەنگاوە ئامانج لێی جێگیركردنی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار لە هەمانكاتدا كار بۆ ئەوە دەكرێت پڕۆسەی حەواڵە خێرابكرێت تاوەكو خواست لەسەر دۆلار كەمبكات و بەهاكەی بەرزنەبێتەوە".
#دۆلار