دەنگوباس
بەرپرسانی ئەمریکی پێشبینی دەکەین وەڵامی ئێران بۆ کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بگاتە عێراق، هاوکات پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشەکان ئەنجامبدرێن.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە کە قسەیان بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن کردووە دەڵێن، وەڵامەکەی ئێران هاوشێوەی هێرشەکانی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەبێت، بەڵام گەورە و ئاڵۆزتر دەبێت.
ئەو بەرپرسانە باسیان لەوەشکردووە، وەڵامی ئێران بۆ کوژرانی هەنیە عێراق و سوریاش دەگرێتەوە، بەڵام لەو دوو وڵاتە هێرشەکان بۆسەر ئەمریکا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن.