کوردستان

پەیمانگەیەکی ئەمریکی داوا دەکات بەڕێکەوتنی واشنتۆن و سوریا هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان دروستبکرێت

02/08/2024

دەنگوباس
پەیمانگەی "کوینز"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا، داوا دەکات لەنێوان ئەمریکا و حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ڕێکەوتن بکرێت، بۆئەوەی هەرێمێکی سەرخۆ بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دروستبکرێت.

پەیمانگەی کوینز لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، لەچوارچێوەی ڕێکخستنەوەی سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا، کاتی ئەوەیە واشنتۆن لەگەڵ ئەسەد ڕێکبکەوێت، چونکە سیاسەتی ڕوخاندنی ئەسەد شکستیهێناوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیاری 2254ی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی سوریا بۆ دیموکراتی و خستنەسەر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام تاکە شتێکی لۆژیکی ئەوەیە، کورد لە باکووری ڕۆژهەڵتی سوریا ببێتە دەسەڵاتێکی نیمچە سەربەخۆ.

پەیمانگە ئەمریکییەکە داوایکردووە، بەر لە هاتنی ساڵی 2025 و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەمریکا، واشنتۆن ئەو ڕێکەوتنە لەگەڵ دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد ئەنجامبدات و خۆسەریەکی فەرمی بۆ کورد دابین بکات.


#ڕۆژئاوای کوردستان