بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دهستكهوتوون، بڕیاروایه سبەینێ تەرمی 13 لەو 40 کۆچبەرە کوردەى لەئیتاڵیا خنكان بگەڕێندرێنەوە هەولێر کە مانگى شهشى ئهمساڵ بەلەمەکەیان لەکەنارەکانی ڕیگیۆ دێ گالیبێریا تێکشکا.
ڕێزان محەمەد ساڵح نوێنەری حکوومەتی هەرێم لەئیتاڵیا باس لهوهدهكات، لەگەڵ پۆلیسو دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە، لەهەوڵی دۆزینەوەی ئەو هاووڵاتییانە بوونه کە لەبەلەمەکدا نقوم ببوون، هەربۆیە توانرا 40 تەرم بدۆزنەوە، لەنێو ئەو ژمارەیەدا 13 کەسیان ناسراونەتەوە کە کوردن، هەشتیان خەڵکی باشووری کوردستانن، پێنجیشیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، ئەوانەی ناسراونەتەوەو سبەی تەرمەکانیان دەگەڕێندرێنەوە ئەمانەن.
هەژار محەمەد ئەحمەد
دەریاز ئارام عومەر عوسمان
پاڵەوان عومەر عەوڵا
میران قادر ئەحمەد
نیلام هاوکار موسا
ئارام عەبدولڕەحمان حەحمەد
خونچە مەلا نەبی
میلان حاجی خدر
حەدیس زنجیری
ماکان نەجەفیە نەجفری
موعین عەلی پور
پێشەوا دەروێش
پژمان نەزمارا
بهگوێرهى زانیارییهكان، ئەوانەى ناویان هاتووه ئەو تەرمانەن کە تائێستا ناسراونەتەوە، وهفدێكى حکوومەتی هەرێمیش بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان لەئیتاڵیایەو بڕیاڕوایه سبەینێ پاشنیوەڕۆ بگەڕێندرێنەوە کوردستانو تێچووهكهشى لهئهستۆى حكومهتى ههرێم دهبێت.
لهساتهوهختى ڕووداوهكهدا كه ڕۆژی 17ی حوزەیرانی 2024 بوو، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لەئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکاوەو دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن بێسەروشوێنن.