دەنگوباس
عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان زۆر هاوکاریان بووە و بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت.
وتیشی، هەر گۆڕانکارییەک لە لیستی مووچەدا رووبدات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراقی لێ ئاگاداردەکاتەوە
سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان بەشێوەیەکی وەرزی وردبینیی دەکەین.
عەمار سوبحی جەختیشی کردەوە، نابنە بەربەست لەبەردەم مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئامانجیان دروستکردنی بەربەرست و راوکردنی هەڵەکان نییە.
سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق باسی لەوەشکرد، کار بۆ راستکردنەوەی ئاڕاستەکان دەکەن تاوەکو خەڵکی بەشێوەیەکی راست و دروست مافەکانیان بەدەستبهێنن.
#مووچە