دوو کۆمپانیای گەورە لەپارێزگای دیلۆک لهباکووری کوردستان مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندو چاوەڕێدەکرێت ژمارهیهكى ئێجگار زۆرى کرێکار بێکاربن.
بهگوێرهى زانیاریى میدیاى توركیا، کۆمپانیای کاراجا تێکستیل بۆ بازرگانیو پیشەسازییو کۆمپانیای ڤزیۆنەر، مایەپووچبوونی خۆیان ڕاگەیاندووه، ئەو دوو کۆمپانیایە زیاتر لەبواری پۆشاک چالاکبوونو دوو لەکۆمپانیا زۆر گەورەو دیارەکانی كوردستانو تورکیا بوون.
دادگای یەکەمی ئەسڵییەی بازرگانی، ماوەی ساڵێکی وەکو مۆڵەتو پشتیوانی بەکۆمپانیای کاراجا تێکستیل داوە كه ئەگەربێتو لەو ماوەیەدا بتوانێت کارەکانی ڕێکبخاتەوە، لەمایەپووچبوون ڕزگاری دەبێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو کۆمپانیایە ساڵی 2006 بەگوێرەی لیستی یەکێتیی هەناردەکارانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، یەکێک لەو کۆمپانیایانە بوو کە ژمارەی پێوانەیی لەهەناردەکردندا تۆمارکرد.
کۆمپانیای ڤزیۆنەر بەرهەمەکانی پۆشاکو فەرشی دەخستە بازاڕەکانی ناوخۆى توركیاو دەرەوەش، هەناردەی زۆری هەبووه بەتایبەتی زۆرترین هەناردەی بۆ وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیاو رۆمانیا كردووهو ناوێکی گەورە بوو، ئەم مایەپووچبوونانهش جگەلەوەی زیانی زۆر بەخاوەن پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە گهیاندووه، هاوکات دەبێتە هۆی بێکاربوونی سهدان کرێکار کە ساڵانێکە لەو بوارەدا کاردەکەن.
#باکووری کوردستان