به‌گوێره‌ى هه‌واڵى به‌په‌له‌ى میدیا جیهانیه‌كان، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران فه‌رمانیكردووه به‌هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل‌و به‌رپرسێكى سوپاى پاسدارانیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ڕۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى ئه‌مریكى له‌زارى بەرپرسانی ئێرانه‌وه ئاشكرایكردووه، عه‌لى خامنەیی ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران، فەرمانیكردووه بهلێدانو هێرشى ڕاستەوخۆ بۆسەر ئیسرائیل لەوەڵامی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیه.
ڕۆژنامه ئهمریكیهكه زانیاریى زیاترى له‌زارى به‌رپرسه باڵاكه‌ى سوپاى پاسدارانه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه كه وتوویه‌تى، "ڕەنگە هێرشەکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و مووشەک بۆ سەر شاره‌كانى حەیفاو تەلئەبیب ئەنجامبدرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتى:"لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشی ڕاستەوخۆیان کردووەتەسەر (حەماس، حزبوڵڵا‌و حووسییەکانی یەمەن)و ملکەچی هیچ فشارێکیش نابم بۆ وەستاندنی جەنگ، هەرکەسێکیش دەست بۆ ئیسرائیل درێژبکات، خوێنی دەڕژێت".
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست