ڕۆژنامه‌ى "یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا" داواكاریهكى توركیاى له‌په‌كه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه وه‌كو مه‌رج دایناوه بۆ ڕێگه‌دان به‌دیدارى كه‌سوكارو پارێزه‌ره‌كانى له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ده‌شڵێت:"په‌كه‌كه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه، په‌كه‌كه هیچ كات مه‌ترسیى نییه‌و نابێت بۆسه‌ر هیچ وڵات‌و گه‌لێك".
ڕۆژنامه‌كه له‌زارى بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە)وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، "دەسەڵاتدارانی ئاکەپە، داوایانکردووە لەبەرامبەر ئەنجامدانی دیداری عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان لەگەڵ خانەوادەو پارێزەرانی، پێویسته په‌كه‌كه هەندێک ئیمتیاز بدەن، ئەمەش لەلایەن هەندێک شوێنەوە پێیانگەیشتووە کە جێی باوەڕیین".
هۆزات باسى له‌وه‌شكردووه، "ئاكه‌په له‌په‌یامه‌كه‌یدا وتوویه‌تى، ئه‌گەر پەکەکە ئەو داواکارییانەى توركیا جێبەجێبکات، ئەوا ڕێگە بەدیدار دەدرێت، واتا ڕەواترین مافەکانی ئۆجه‌لان کراوە بەبابەتێکی مامەڵەی سیاسیی، بێگومان ئەم داخوازییە نائەخلاقییەو بەواتای داوای فیدییە دێت له‌په‌كه‌كه، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه لەلایەن بەڕێوەبەریی کەجەکەوە ڕاستەوخۆ ڕەتکراوەتەوە".
ڕۆژنامه‌كه شرۆڤه‌ى بۆ داواكارییه‌كه‌ى توركیا كردووه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "بەڕاستیی لەلایەنی یاسایی‌و ئەخلاقییهوه مرۆڤ شتێک نادۆزێتەوە کە لەم بابەتەدا بیڵێت، تەنها مرۆڤ دەڵێت؛ لەناو فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هیچ شتێک بەناوی یاسا‌و ئەخلاقەوە نییە، جگە لەوە مرۆڤ دەتوانێت چی بڵێت؟ ئاشکرایە ئەو داوایەی ئاکەپە “داواکردنی فیدیەیە”، هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێت کە فیدییە بۆ ئەوکەسانە داوادەکرێت کە دەڕفێندرێنو وەک دیل دەگیرێن، بۆیە بەداواکردنی فیدییە، دەسەڵاتدارانی ئاکەپە بەئاشکرا ئەوەیان قبوڵکردووە کە ئۆجه‌لانیان ڕفاندووەو لەئیمرالییدا دیلیان کردووە".
ئه‌وه‌شى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، "لەهەموو وڵاتانی ئەوروپا، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، نووسەرو کەسایەتیی ناسراو، لەسەرەتاشدا سەندیکاکانی کرێکاران‌و چەندین ناوەند بۆ چوونە ئیمراڵیی نامەیان بۆ سی پی تی نارد، لەمدواییانەشدا 69 براوەی خەڵاتی نۆبڵ، ناوەندی نێودهوڵهتىو کەسایەتیی بۆ داواکاریی ئازادیی جەستەیی ئۆجه‌لان نامەیان نارد‌و لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵدانی گشتیی گەیشتە باڵاترین ئاست".
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى زیندانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ماوەی 41 مانگە ڕێگه به‌دیدارو سه‌ردانیكردنى نه‌دراوه‌و هیچ زانیارییه‌كیش له‌باره‌ى ته‌ندروستییه‌وه نازانرێت.
#باکووری کوردستان