وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی ھەرێم وردهكاریى هاوتاكردنى مووچهى خانهنشینانى ههرێمى كوردستان لهگهڵ عێراق ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "حکومەتی ھەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی ھەرێمی بەھاوتاکراوی ڕەوانەی بەغدا کردووە"، دهشڵێت:"بڕیارە تا مانگی ھەشت، مووچەی خانەنشینانی ھەرێم بەھاوتاکراوی ڕەوانە بکرێت، کە کەمترین مووچە 600 ھەزار دینار دەبێت".
سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی ھەرێم لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا لیستی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم بەگوێرهى یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 بەھاوتاکراویی ڕەوانەی بەغدا بکاتو بۆ ھاوتاکردنی مووچەش، لیژنەیەک لەنێوان ھەرێمو عێراق پێکھاتووە کە لە 22ى حوزهیرانى ئهمساڵهوه دهستبهكاربووه.
زانیاریى زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكاتو جهختدهكاتهوه، "پێویستە لەماوەی دوو مانگ کارەکانی تەواو بکرێتو مووچەی خانەنشینانی ھەرێم بەھاوتاکراوی ڕەوانە بکرێت، چونکە پارەی پێویستیش لەبەردەستدا ھەیەو بەغدا لەمووچەی چەند مانگێک 7%ی بۆ مووچەی خانەنشینی لەمووچەی فەرمانبەران گلداوەتەوەو سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بڕێک پارەی لەبەردەستدایه، بەڵێنیداوە ئەو بڕیارە جێبەجێبکرێتو بەشێک لەپارەی بەردەست تەرخانبکات، بۆیە چاوەڕێدەکرێت لەمانگی داھاتوو (واته مانگى ههشت) دەست بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێتو مووچەی خانەنشینان بەھاوتاکراوی ڕەوانە بکرێت".
ئهوهشى وت:"بهگوێرهى یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2014 کەمترین مووچەی خانەنشینی 500 ھەزار دینار دەبێتو بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، لەکۆتایی ساڵی ڕابردووهوه بڕیاریداوە ئەوەی مووچەی لەملیۆنێک دینار کەمتربێت، بەھۆی ئەوەی بژێوی ژیان قورس بووە، 100 ھەزار دیناریان بۆ زیادبکاتو کەمترین مووچە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەبێتە 600 ھەزار دینار، بۆیە مووچەی خانەنشینانی ھەرێمیش بهگوێرهى یاسا ھاوتای عێراق دەکرێت".
#مووچە