بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى بانكى ڕهشید ئاشكرایكردووه، تاوەكو 200 ملیۆن دینار قەرز دەدات بەوكەسانەی دەیانەوێت یەكەی نیشتەجێبوون بكڕن.
بانكی ڕەشید ئاماژهى بهوهداوه، پێدانی قەرزی یەكەی نیشتەجێبوونو خانووبەرە، زیاددەكات لە 150 ملیۆن دینارەوە بۆ 200 ملیۆن دینار.
ئهوهشى وتووه، "بڕە پارەكە لەپێناو كڕینی خانوو، پارچە زەوی، یاخود شووقەی نیشتەجێبوون دەدرێت".
لهو ڕاگهیهنراوهى بانكى ڕهشید دا هاتووه، "بڕەكە بەدووجار دەدرێت، یەكەمجار لەسەر پێشكەشكردنی بەڵگەی كردنەوەی مامەڵەیەك بەناوی كڕیارەوە كە لەلایەن بەشی تۆماری خانووبەرەوە دەردەچێت، جاری دووەمیش دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانو دانانی ڕەهن لەسەر خانووەكە، مامەڵەكە لەڕێگهی لقەكانی بانكەكەوە دەكرێت لەبەغداو ناوچەكانی دیكەی عێراق كە لقی بانكەكەی تێدایە".
#عێراق
#عێراق