جیهان

یەکەم لێدوانی ئیران دوای کوژرانی هەنیە: خوێنی بە فیڕۆ ناڕوات

31/07/2024

دەنگوباس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک یەکەم بەرپرسی ئەو وڵاتە کاردانەوەی لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس نیشاندا و وتی "خوێنی بە فیڕۆ ناڕوات".


ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:"شەهیدبوونی تێکۆشەری سەربەرز ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە هەموو گەلی فەڵەستین و تێکۆشەران پیرۆز دەکەم و سەرەخۆشی خۆشمان بەوهۆیەوە رادەگەیەنین".

وتوشیەتی "بەبێ گومان هەرگیز خوێنی ئیسماعیل هەنیەی تێکۆشەر بەهەدەر ناڕوات و شەهیدبوونی ناوبراو لە تاران، دووپاتکەرەوەی پەیوەندی قوڵی نێوان کۆماری ئسیلامی ئێران و گەلی فەڵەستینە".