دەنگوباس
لەپاش کوژرانی هەنیە، ئێران کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە شوێنی رێبەری باڵای وڵاتەکە راگەیاندووە.
بەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە ڕێگەی درۆنەوە لە ئێران کوژرا، لەپاش کوژرانی هەنیە ئێران کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە شوێنی رێبەری باڵای وڵاتەکە راگەیاندووە، کە ئەوەش تەنیا لە دۆخە زۆر لە ناکاوەکاندا روودەدات.
هاوکات شەوی ڕابردوو لە لوبنان فوئاد شاکر، کەسی دووەمی حزبووڵڵای لوبنانی لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا کوژرا، لە هەمان کاتدا ئەمریکا بۆردوومانی پێگەکانی حەشدی شەعبی لە جورف سەخر لە بابل کرد و بەهۆیەوە سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
#ئیسرائیل