توێژه‌رو نووسه‌رێكی سیاسی هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌یه‌و ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كار‌و كاردانه‌وه‌ی نێوان حزبوڵڵا‌و ئیسرائیل، ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی دیكه‌ی ناوچه‌یی.
میشال ئەلشەماعی توێژەرو نووسەری سیاسی عه‌ره‌ب ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵڵای لوبنان، بارودۆخ‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئەلشەماعی ده‌ڵێت:"ڕوون بوو هێرش‌و كاردانه‌وه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر حزبوڵڵا توند‌و سه‌خت ده‌بێت، له‌ئه‌نجامی كار‌و كاردانه‌وه‌یشدا چاوه‌ڕوانی به‌رپابوونی شه‌ڕێكی دیكه له‌نێوان ئیسرائیل‌و حزبوڵڵا ده‌كرێت، تائێستاش دیارنییه‌و به‌ڵگه‌كان ڕوون نین كه ئاخۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كه‌ی حزبوڵڵا سه‌ركه‌وتوو بووه یاخود نا، به‌ڵام به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵا، پێشێلكردنێكی ئاشكرای سه‌روه‌ریی لوبنان‌و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه".
ئێوارەی ئه‌مڕۆ لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری بەیرووت، سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج، سەرچاوە میدیاییەکانی لوبنان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، لەو هێرشەدا گوماندەکرێت فوئاد شوکر کەسایەتی دووەمی حزبوڵڵای لوبنانی کرابێتە ئامانج.
لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل جه‌ختیكرده‌وه، ئامانجی هێرشەکەیان لەبەیرووت کوشتنی کەسی دووەمی حزبوڵڵا بووە بەناوی فوئاد شوکر کە ڕاوێژکاری سەربازیی حەسەن نەسروڵڵڵایەو بەرپرسی یەکەمی چەندین هێرش بووە بۆسەر ئیسرائیل کە دوایینیان هێرشەکەی مەجدەل شەمس لەبەرزاییەکانی جۆڵان بووە.
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست