بهرپرسێكى باڵاى حكومهتى ههرێم ههواڵێكى خۆشى بۆ مووچهخۆرانى شارستانى ڕاگهیاندو ههواڵى ناخۆشیشى بۆ مووچهى هێزه ئهمنیهكان پێیه.
د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەپرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی حەوتمان بۆ بەغدا ناردووە، لەپەیوەندیداین لەگەڵ بەغداو ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ بەرپرسانی كورد لەبەغدا كردو پێیانوتم، مووچە هیچ گرفتێكی نییەو پارە دەنێردرێت".
بهرپرسه باڵاكهى ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێم ئاماژەی بەوەشدا، "بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی هیچ گرفتێك نەماوە، كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش تاڕاددەیەك چارەسەربووە".
وتیشى:"ماوەی سێ مانگە هەرێمی كوردستان پابەندە بەڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی، هەروەها لیستی مووچەی خانەنیشینان بەیاسا نوێیەكە بۆ هاوتاكردنی ئامادەكراوەو دواتر حكوومەتی عێراق بڕیار دەدات كە لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە".
سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی دەشڵێت: "ئەو وهفدانهى چاودێری دارایی كە هاتوونەتە هەرێم، ناوی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانیان ڕادەستکراوەو تیمی چاودێری عێراقو هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی خۆیان تەواوکردووە، بەڵام ئەو تێبینییانەی لەڕاپۆرتەکاندا هاتووە، نابنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان".
#مووچە