دەنگوباس
بارودۆخی پەیوەندییە سیاسییەکان لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان تا ئاستێکی مەترسیدار، رووی لە خراپی کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی موشەکێک لە بەرزاییەکانی گۆلان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە 12 منداڵی ئیسرائیلی گیانیان لەدەستدا.
دوابەدوای ئەو رووداوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنیدا، بە توندی وەڵامدانەوەی هەبێت، ئەمریکاش بۆ ئەوەی وەڵامدانەوەکەی ئیسرائیل کۆنترۆڵبکات، دەڵێت، "بەیروت بۆردوومان مەکەن".
ئەمریکا داوای لە هاوڵاتییەکانی کرد، بەپەلە وڵاتەکە جێبهێڵن، هۆشداریشیدا ئەوانەی ئەو کارە ناکەن، دەبێت ئاگاداربن رەنگە ناچاربن ماوەیەکی زۆر لەناو شوێنی مانەوەکانیان بمێننەوە.
دواتریش، بەریتانیا و ئەڵمانیا بە هەمان شێوە داوای بەجێهێشتنی لوبنانیان لە هاوڵاتییەکانیان کرد، ئێران هۆشداریداوە لە دەرئەنجامی ئەوەی ئیسرائیل تۆڵەبکاتەوە، حزبوڵڵای لوبنان بێبەریبوونی خۆی لە موشەکەکە راگەیاند، لەلایەکی دیکەشەوە کۆشکی سپی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای پەلەکردن لە وەستانەوە دژی پەرەسەندنی زیاتر دەکەن لە کاتێکدا هۆشدارییەکان دەدرێن کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ململانێیەکی فراوانتر لە ناوچەکەدا.
#ئیسرائیل