دەنگوباس
د.خه‌لیل دۆسكى په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایكردووه، یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى فهرمانبهرانو هێزه ئه‌منیه‌كان‌و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.
د. خه‌لیل غازى دۆسكى لهفهیسبووكى خۆى نوسیویهتى، سه‌ردانى مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقى كردوه‌و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت بهداراییان تاووتوێكردوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش ئامادهبوهو وتویهتى:"مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌فته‌ى داهاتوو ڕه‌وانه ده‌كرێت".
وه‌كو په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌ى پێكردوه، "به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریاریىو بریكارى وه‌زاره‌تیش جهختیانكردوهتهوه، هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى ته‌واوى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم بهسهربازیىو هێزه ئهمنیهكانیشهوه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ڕه‌وانه ده‌كرێت".
#مووچە