جیهان

ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

29/07/2024

دەنگوباس
سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: هاوشێوەی کاراباخ و لیبیا دەچینە ناو خاکی ئیسرائیلیشەوە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە میانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ رێکخستنەکانی پارتەکەی لە پارێزگای ریزە، لە باکووری تورکیا، ئاماژەی بەوەکرد پێویستە بەهێز بن بۆ ئەوەی نەهێڵن ئەوەی بەرامبەر فەڵەستین دەکرێت بەردەوام بێت و رایگەیاند، هاوشێوەی چوونە نێو قەرەباخ و لیبیا دەتوانن ئەوە دژی ئیسرائیلیش ئەنجامبدەن و هیچ هۆکارێک نییە کە هێز نەنێرینە ناو خاکی ئیسرائیلەوە.

وتیشی، تەنیا دەبێت ئێمە بەهێز بین بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوانە بهاوێژین. لەبەرامبەردا وەزیری بەرگری ئیسرائیل وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و وتی "ئەردۆغان لەسەر هێڵی سەدام حسێن دەڕوا و هەرەشەی هێرشکردنەسەر ئیسرائیل دەکات بەڵام پێویستە بیری بێت چۆن کۆتایی دێت".