دەنگوباس
دۆناڵ ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رەخنەی تووند لە کاندیدی چاوەڕوانکراوی دیموکراتەکان بۆ هەمان پۆست دەگرێت و دەڵێت، شیاوی سەرۆکایەتی نییە.
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە وتارێکدا لە شاری سەینت کڵاود لە ویلایەتی مینیسوتا رایگەیاند، کامالا هاریس رۆڵی هەیە لەو سیاسەتەی ئیدارەی بایدن لە سنوورەکان پەیڕەوی دەکات و ئەوەش واتای ئەوەیە، ئەو کەسە شیاوی ئەوە نییە ببێتە سەرۆکی وڵات.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە سنوورەکانەوە دەچنە نێو ئەمریکا و ئەوانیشی بە "تاوانکاری دڕندە" ناوبرد کە زیان بە هاووڵاتییانی ئەمریکا دەگەیەنن.
هەر لە هەمان بانگەشەدا جەی دی ڤانس، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەی کرد و رەخنەی تووندی لە کامالا هاریس گرت، وتی، ئەوەی ئیدارەی بایدن لە سیاسەتی سنوور و کۆچبەرییدا دەیکات گەورەترین ناپاکییە بەرامبەر ئەمریکا.
#ئەمریکا