پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی و یەکسانی (دەم پارتی)، کە ئەندامی شاندی ئەو حزبەیە بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی تورکیا لە باشوور دەیکات هەمان ئەو هەنگاوانەیە کە لە باکوور دژی ئەوان دەیکات.
شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کرد، نەورۆز ئویساڵ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی شرنەخ ڕایگەیاند، داواکاریی کۆبوونەوەیان ئاراستەی بەشێکی زۆر لە حزبە سیاسییەکان کردووە بەڵام پارتی و یەکێتی وەڵامی داواکارییەکەیان بۆ کۆبوونەوە نەداوەتەوە.
بەهۆی هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم و بێدەنگی پارتی و یەکێتی لەو هێرشانە، پیشبینیدەکرێت کۆنەبوونەوەی ئەو دوو حزبە لەگەڵ دەم پارتی پەیوەندیی بەو هۆکارەوە هەبێت.
#باشووری کوردستان