جیهان

بایدن دەیەوێت گورز لە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بدات

27/07/2024

دەنگوباس
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا  بەنیازە پلانێک بۆ چاکسازیی ڕیشەیی بخاتە بەردەم دادگای باڵا، كە هەمواری دەستوور دەربارەی "پارێزبەندی" سەرۆك و بەرپرسان لەخۆدەگرێت.


رۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریكی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، رۆژی دووشەممە سەرۆكی ئەمریكا پلانەكە لە ویلایەتە تەكساس رادەگەیەنێت، کە پێدەچێت بایدن پاڵپشتیی دیاریكردنی ماوەی ویلایەتی دادوەران و بنەما ئەخلاقییە جێبەجێكراوەكان بكات.

پێشبینی دەكرێت بایدن هەوڵ بۆ هەمواری دەستوور بدات "بۆ دیاریكردنی سنووری پارێزبەندیی سەرۆكەكان و هەندێك لەو كەسانەی لە پۆستەكانی دیكەدان".

پێشتر دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا، ترەمپ مافی ئەوەی هەیە پارێزبەندی هەبێت لەو کارانەی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەستووریی خۆیدا روویانداوە لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا بووە، بەڵام هیچ پارێزبەندییەک بۆ کردەوەی نارەسمی نییە، بۆیە بایدن دەیەوێت بەر لە جێهێشتنی کۆشکی سپی، گورز لە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بدات و پارێزبەندیی کەمبکاتەوە.
#ئەمریکا