کوردستان

وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکارییەکانی ناو میلاکاتی وەزارەتەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە

27/07/2024

دەنگوباس
وەزارەتى دارایی عێراق، لە نووسراوێکدا جیاوازییەکانى لیستى میلاکاتى وەزارەتەکانى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان کردووە و دەردەکەوێت هەندێک لە وەزارەتەکان مووچەخۆریان زیادیکردووە و هەندکێشیان کەم.

بەگوێرەى نووسراوەکە، وەزارەتەکانى پێشمەرگە، ناوخۆ، خوێندنى باڵا و تەندروستى، زۆرترین ژمارەى میلاکاتیان زیاد بووە و بەتەنیا لە وەزارەتى پێشمەرگە 23 هەزار و 790 زیادیکردووەو کۆى گشتیى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان 35 هەزار و 334 مووچەخۆر بۆ میلاکات زیادبووە.

وەزارەتەکانى پەروەردە، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، رۆشنبیرى، گواستنەوە و گەیاندن، لە ریزبەندى سەرەوەى ئەو وەزارەتانەن کە میلاکاتیان کەمیکردووە و بەتەنیا لە وەزارەتى پەروەردە چوار هەزار و 316 کەس کەمیکردووە.

ئەو وەزارەتانەى میلاکاتیان زیادیکردووە

وەزارەتى پێشمەرگە 23790 کەس زیادیکردوە

وەزارەتى ناوخۆ 1882 کەس زیادیکردووە

وەزارەتى خوێندنى باڵا 846 کەس زیادیکردووە

وەزارەتى تەندروستى 385 کەس زیادیکردووە

ئەو وەزارەتانەى میلاکاتیان کەمیکردووە

وەزارەتى پەروەردە 4316 کەس کەمیکردووە

وەزارەتى کارەبا 417 کەس کەمیکردووە

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو 414 کەس کەمیکردووە

وەزارەتى رۆشنبیرى 367 کەس کەمیکردووە

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن 314 کەس کەمیکردووە
#حکومەتی هەرێمی کوردستان