رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەمریکا سێ ڕێکاری توندی دۆلار بەرامبەر عێراق دەگرێتەبەر

27/07/2024

دەنگوباس
توێژەرێکی ئابووری زانیاری نوێی سەبارەت بە سیاسەتی نوێی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بەرامبەر عێراق ئاشکرا کرد و پێشبینی دەکات نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبێتەوە.


زیاد هاشمی بە سومەرییە نیوزی ڕاگەیاندووە، "هەندێک زانیاری لە ناو  بانکی ناوەندی عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکەن، کە بانکی فیدراڵی ئەمریکا ستراتیژییەکی تازە لە ستراتیژییەکانی پێشووی بەرامبەر بە ئابووری عێراق گرتۆتەبەر".

زیاد هاشمی ئاماژەی بەوەشکرد ئەم ستراتیژە  توندتردەبێت و پشت بە سێ لایەن دەبەستێت:

یەکەم: درێژەدان بە سزادانی بانکەکانی پێشوو، و هەڵنەگرتنی سزاکانی سەریان، واتە تا کاتێکی نادیار ڕێگری لەو بانکانە دەکرێت لە بازرگانیکردن بە دۆلار.

دووەم: داخستنی ئەو بانکانەی کە بەردەوامن لە پێشێلکردنی مەرج و پێوەرەکان کە پەیوەندییان بە سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی دۆلارەوە هەیە.

سێیەم: ڕێگریکردن لە دەستوەردانی حکومەتی عێراق لە مەلەفی دۆلار.


#دۆلار
#ئەمریکا