دەنگوباس
شەوی رابردوو بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە گوندی گەڵاڵە لە سنووری ماوەت ئاگر کەوتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
عەلی مەحمود، ئەنجوومەنی گوندی گەڵاڵە بە میدیای یەکێتی وتووە، کاتژمێر 11:30 شەوی رابردوو گوندی گەڵاڵە لە سنووری ماوەت بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و خەڵکی گوندەکە لەهەوڵی کوژانەوەیدان.
هاوکات، شەوی رابردوو توركیا بەچڕی بۆردوومانی دەڤەری باڵەكایەتی و دۆڵی باڵەی كردووە و فڕۆكەكانی توركیا زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕاونەتەوە.
#سلێمانی
#سلێمانی