کوردستان

لەدادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵا لەسەر دامەزراوەیەکی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

25/07/2024

دەنگوباس
پەرلەمانتارێکى عێراق لە دادگاى باڵاى فیدراڵى سکاڵا لە دژى دوو مادەى یاساى ئەنجوومەنى شوراى هەرێمى کوردستان تۆمار دەکات، کە تایبەتن بە دەسەڵاتى دادگاى کارگێڕی بۆ تاوتوێکردنى دۆسیەکان.

 
دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق 28ـى تەممووزى دیاریکردووە بۆ تاوتوێکردنى سکاڵایەک لەدژى چەند دەسەڵاتێکى ئەنجوومەنى شوراى هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە. سکاڵاکە لەلایەن بڕیار رەشید، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى تۆمارکراوە، لە دژى دوو مادەى یاساى ئەو ئەنجوومەنە.
 
یەکێک لە مادە تانە لێدراوەکان باس لەوە دەکات، دادگاى کارگێڕى تایبمەتمەندە بە تاوتوێکردنى سکاڵاکانى پەیوەست بە رەگەزنامە، ئەوى دیکەیان ئەوەیە دادگاکە تایبەتمەند نییە بۆ تاوتوێکردنى سکاڵاکانى پەیوەست بە کارى سەروەرى، کە لە دەسەڵاتى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا هاتووە. 
 
لە سکاڵاکەدا داواکراوە هەموارى یەکەمى یاساى ئەنجوومەنى شوورای هەرێمى کوردستان بە نادەستووریى بناسێندرێت کە ساڵى 2022 لە پەرلەمان هەموار کراوە، هەروەها داوا کراوە فەرمانێکی سالاری بۆ راگرتنى کارکردن بەو هەموارە دەربکرێت تاوەکو سکڵاکە یەکلادەکرێتەوە.
 

#باشووری_کوردستان