رۆژهەڵاتی ناوەراست

مەزڵوم عەبدی مەرجی دەستپێکردنی دانوستانی لەگەڵ تورکیا ئاشکراکرد

24/07/2024


مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگەیاند، هەرچەندە مەرترسیەكان بەدەوامن بەڵام ناگەڕێنەوە بۆ 12 ساڵ پێش ئێستا و پێش شۆڕش لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی و سوریا، هاوكات ئامادەیی دەربڕی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوریا و بەڵام دەبێت دیمەشق بە سیاسەتەكاندا بچێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەیی دەربڕی بۆ دیالۆگ لەگەڵ توركیادا، بەو مەرجەی لە ناوچە داگیركراوەكاندا بكشێتەوە.
 
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار نیوز ڕایگەیاند، "لە ماوەی 12 ساڵدا ڕابردودا بەرخۆدانێکی گەورە کراوە، بەڵام هێشتا مەترسییەکان بەردەوامن و لەگەڵ ئەوەشدا هاودەنگیی هەمو پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەشەی كردوە و لەئێستادا لە ناوچەکەدا حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگر هەیە، بۆیە ناکرێت بگەڕێینەوە بۆ 12 ساڵ لەمەوبەر، پێشهاتی نوێش لە سێزدەهەمین ساڵی شۆڕشدا بەدی دێت".

ئاماژەی بەوەشكردوه‌، هێزەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانان، ڕوسیا، وڵاتانی دیکە و دامەزراوە مەدەنییە نێودەوڵەتییەکان کارێکی باش ئەنجامدەدەن، "ئێمە پلان و پڕۆژە و بەرنامەی خۆمان هەیە کە ڕێگا بۆ پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە خۆش دەکات لە ساڵی داهاتودا و لە ماوەی داهاتودا شاهیدی هەندێک پێشهات دەبین".

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشكردوە، "دەوڵەتی تورکیا بەدەست قەیرانێکی ناوخۆیی و دەرەکییەوە دەناڵێنێت و لە ساڵی 2011ەوە تا ئێستا هەمو پلانەکانی پەیوەست بە سوریاوە شکستیهێناوە و بوەتە بەشێک لە قەیرانی سوریا، بە چەندین شێوە و فۆڕم هەوڵیدا هێزەکانی سوریای دیموکرات و سیستمی ئیدارەی خۆسەر لەناوببات، بەڵام بە ئامانجەکەی نەگەیشت، ئێستا دوبارە دەیەوێت هەوڵبداتەوە".
#ڕۆژئاوای کوردستان