کوردستان

فەوزی هەریری: دەبێت بەغدا خاکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت

24/07/2024

دەنگوباس
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاراستنی خاکی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە.

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە پەکەکە ئەو شوێنانە جێبهێڵێت، بۆ ئەوەی چی دیکە تورکیا بیانووی لەسەر هەرێمی کوردستان نەمێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەمانکاتدا پاراستنی خاکی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە.

لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان وتی، "پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و هەموو ئامادەکارییەکانی پەیوەست بەو پڕۆسەیە لە جێبەجێکردندایە."
#باشووری کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان