رۆژهەڵاتی ناوەراست

پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسایەك دەکات کە بە یاسا مەترسیدارەکە ناودەبرێت

23/07/2024


بڕیارە سبەینێ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و بابەتێکی هەستیار تاوتوێ بکات، کە لە دوو خوولی رابردوودا نەکراوە، ئەویش هەمواری یاسای باری کەسییە.
 
بەپێی هەمواری یاساکە، دەبێت ژن و پیاو لەکاتی هاوسەرگیری ئەو مەزهەبە دیاریبکەن کە دەیانەوێت حوکمەکانی بەسەریاندا جێبەجێ ببێت، لەکاتی ناکۆکیی نێوان ژن و پیاوێکی مەزهەب جیاوازدا، مەزهەبی پیاوەکە کاری پێدەکرێت.
 
بەپێی هەندێک لەو بەڵگەنامانەی بڵاوکراونەتەوە، لەسەر یەکێک لە پەڕەکان نووسراوە ئەو هەموارە لەلایەن مەرجەعییەتی ئایینیی شیعەکانەوە راسپێردراوە، بەڵام هێشتا راستی و دروستیی ئەو نووسینە روون نەبووەتەوە.
#عێراق