کوردستان

تورکیا هێزی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان نارد

23/07/2024

دەنگوباس
ڕۆژنامەی تودەی تورکی ئاشکرایکردووە، وڵاتەکەی سەربازی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.


هەرچەندە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا وەستانی ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی تودەی تورکی، سوپای تورکیا سەربازی زیاتری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی کە قسەی بۆ ڕۆژنامەکە کردووە دەڵێت، ڕۆژانە بەردەوام سەربازی زیاتر ڕەوانەی هەرێم دەکرێت و ئامانج لێی، کۆنترۆڵکردنی چیای گارایە.

وەك ڕۆژنامە تورکیەکە دەڵێت، دوای کۆنترۆڵکردنی گارا، تورکیا لە پلانیدایە لەو چیایە بنکەیەکی سەربازیی دروستبکات.
#تورکیا