سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لهلیستی مووچهی مانگی 7ی هێزه ئهمنییهكانی هەرێم، ئهوانهشی وازیانهێناوهو داخڵی هەڵاتن (هروب) بون ناویان خراوهته لیستهكهوه، تێیاندایە ئێستا حەشدی شەعبییە كەچی ناوی لە لیستی پێشمەرگە داخڵكراوەتەوە.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی "لەلیستی مووچەی مانگی 7ی هێزە ئەمنیەکان ئەوانەی وازیانهێناوەو داخڵی هروب بون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیراوە، ناویان خراوەتەوە لیستەکە! تێیاندایە ئێستا لەحەشدی شەعبییە کەچی ناوی لەلیستی پێشمەرگە داخڵکراوەتەوە، ئێستا ئەزانن بۆ بە بانکیکردن ناکەن؟"
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"ئەمانە وازناهێنن لەوەی 32 ساڵە فێری بوون، هەر بۆیە ئامادە نین لەبانکی حکومی بەبانکیکردن بکەن تاکو ئەم گەندەڵیانەیان هەر بەردەوام بێت، پێشمەرگەی حەقیقی بوە بە قوربانی ئەم بندیوارو ناڕاستییانەی کە قەت دەستبەرداری نابن. ئەمانە فێڵ لەشەیتانیش ئەکەن."
#مووچە