رۆژهەڵاتی ناوەراست

لەپەرلەمانی عێراقەوە داوای کۆتوبەندکردنی دەسەڵاتەکانی فوئاد حوسێن دەکرێت

22/07/2024

دەنگوباس
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دەرەوە بەرپرسیارە لەو هەموو پاسپۆرتە دیبلۆماسیەی دەدر‌ێتە خەڵکیی.


محەمەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە (4) هەزار كەسی ناشایستە لە عێراق پاسپۆرتی دیپلۆماسیان پێدراوە، بۆیە پاسپۆرتی دیپلۆماسی شكۆی نەماوەو بە گورزە دابەشەدەكرێت".

لەئێستادا پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بووەتە پرسێکی گەرمی عێراق و داوا دەکرێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە پێدانی ئەو پاسپۆرتە سنوردار بکرێت.

بەوتەی خەفاجی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە بەرپرسیارەو پێویستە دەسەڵاتەكانی كۆتوبەندبكرێن، چونکە ناوبراو هۆکارە بۆئەوەی ئەو پاسپۆرتانە بدرێتە بەرپرس و خانەوادەكەشیان تەنانەت لە دوای خانەنشین بونیشیان".
#عێراق