جیهان

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی مەرگی سیاسی بایدنی ڕاگەیاند

22/07/2024

دەنگوباس
ڕۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە "مەرگی سیاسییە".


ڕۆژنامە بەریتانییەکە باسی لەوەکردووە، بایدن لەلایەن حزبەکەیەوە ڕووبەڕووی "کودەتا" بوەوە، ئەوەش بەهۆی ناچارکردنی بۆ کشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

ڕۆژنامەی گاردیان لە ڕاپۆرتەکەیدا پێیوایە، لەڕووی سیاسییەوە جۆ بایدن مەرگی خۆی ڕاگەیاندووە.

هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی لە چەندین دۆسیە بەدەستی هێناوە لەوانە هەڵاوسانی ئابووریی، جەنگی ئیسرائیل لە غەززە و جەنگی ئۆکرانیا، وایکردووە کۆدەنگی لەسەر دورخستنەوەی بایدن دروست ببێت.
#ئەمریکا