دەنگوباس
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: زەوی ئامادەیی كشتوكاڵ كە (182) دۆنمە بە فەرمانێكی نهێنی ئەنجومەنی وەزیران دراوە بەوەبەرهێنێك بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، واسیتەی زۆركراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پارچە زەویە كە (بارەگای بارزانی)یشی تێكەوتووە.
دڵشاد عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە میدیای بزوتنەوەی گۆڕانی وتووە، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه بینای ئاماده‌یی به‌كره‌جۆ كه 182 دۆنمه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به نوسراوێكی نهێنی كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كراوه، دراوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رێك به‌بێ پرسی ئێمه.
دەشڵێت "ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر ترسناكه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م زه‌ویه واسته‌ی زۆر كراوه ته‌نانه‌ت باره‌گای بارزانیشی تێكه‌وتووه".
ئەو پارچە زەویەی بەكرەجۆ ئەحمەد حەسەن بەكر (52) ساڵ لەمەوبەر لەسەر پەروەردەی تاپۆكرد مانگی رابردوو لەسەر كۆمپانیای بەڕێز تاپۆكرا، رووبەری (182) دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لەسەر كۆمپانیای بەڕێز تاپۆكراوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون.
ئەو پارچە زەویە بە پێی بڕیاری (796)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش لە 18/7/1970 بە واژۆی ئەحمەد حەسەن بەكر تەرخانكراوە بۆ وەزارەتی پەروەردە.
بە وتەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی زەوییەكە وەك خۆی ماوە و دەیكەنە كۆمەڵگەیەكی پیشەیی تا خزمەتی خوێندكاران بكات، هەروەها دیزاینی پرۆژەكەش تەواو بووە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا نەتوانراوە بكرێتە بینا.
#سلێمانی