کوردستان

ئایدن مەعروف: داوا دەکەین مافی ڤیتۆ لەپەرلەمانی کوردستان بدەنە تورکمانەکان

21/07/2024

دەنگوباس
وەزیرێکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات ژمارەی کورسیی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان زیاد بکرێت.


ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایگەیاند، داوا دەکەن مافی ڤیتۆ لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بدەنە پێکهاتەی تورکمانەکان.

ئایدن مەعروف ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوا دەکەن یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە و ژمارەی کورسی کۆتاکان بۆ 15 کورسی زیاد بکرێت.

ئایدن مەعروف وتیشی، داوایانکردووە 15 کورسی بدرێتە کۆتاکان، 11 کورسییان بۆ پێکهاتە نەتەوەییەکان، چوار کورسیش بۆ پێکهاتەی ئاینیی.
#پێکهاتەکان
#پەرلەمانی کوردستان