دەنگوباس
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی داوای لە شاندی کۆمپانیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا کرد، کاربکەن بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، کە لەلایەن تورکیاوە خراوەتە سەر ئەو فڕۆکەخانەیە.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی پێشوازیکردن لە شاندێکی کۆمپانیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا ڕایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و تورکیا شەش ملیار دۆلارە.
نەوزاد غەفور وتیشی: "گەمارۆی تورکیا بۆ سەر سلێمانی زیانی زۆر بووە، سەربارەت بە فڕۆکەخانەی سلێمانیش نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە".
بەوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەردەوام لەگەڵ شاندەکانی تورکیادا داوایان کردووە کە کار بۆ هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە بکەن.
#تورکیا
#سلێمانی