کوردستان

ئەفسەرێکی باڵای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

20/07/2024


وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان پشتراستکردەوە و دەڵێت، هەفتەیەك لەمەوبەر بەسەختی برینداربووە.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئەمڕۆ شەممە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌، له‌ كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ ناوچه‌ی زاپ، مینێك له‌ژێر پێی سه‌ربازێك به‌ناوی به‌هادر ردڤان تالای ته‌قییه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها عه‌قید عه‌بدوڵا جه‌م ده‌میركانیش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای هه‌فته‌یه‌ك عه‌قید عه‌بدوڵا جه‌م ده‌میركان شه‌وی رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت گیانی له‌ده‌ستدا.
#باشووری کوردستان
#تورکیا