کوردستان

پارتی: یەکێتی لە کەرکووك لەگەڵ قەیس خەزعەلی خەریکی پیلانگێڕییە

20/07/2024

دەنگوباس
محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: سەرکردایەتی پارتی داوای ناوی لە یەکێتی کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، پارتی چەند ناوێکی ئامادە کردووە و ناوەکان خەڵکی بێ لایەنیشی تێدابووە.


بەوتەی محەمەد کەمال، یەکێتی لە بری ئامادەکردنی ناو، لەگەڵ قەیس خەزعەلی و زەید و عوبێد خەریکی پیلانگێڕی بوو. 

بەرپرسی لقی كەركوكی پارتی توشیەتی، (16)ی ئۆکتۆبەر هۆکاری کێشەکانە، بەرپرسانی یەکێتی ئەوکات تەلەفۆنیان بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان دەکردو دەیانوت، تا زاخۆ بڕۆن، سەدان سکاڵایان لەدادگای فیدراڵی لەسەر پارتی و حکومەتی هەرێم تۆمار کرد، لە موسڵ پیلانگێڕیان کردو سەرینەگرت.

سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ بەرەی تورکمانی، بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی ئاماژەی بەوەكردووە:"گفتووگۆمان هەیە، بەڵام ڕێککەوتنی کۆنکرێتیان نییە، دەبێت عەرەب و کوردیش هەمووی بێنە ناو ڕێککەوتنەکانەوە، یەکێتی خۆی دەڕوات لەگەڵ عەرەبی بەسراوی ڕێکدەکەوێت، بەڵام گفتووگۆ لەگەڵ عەرەبی کەرکووک بۆ ئێمە بە حەرام دەزانێت". 

لەبەرامبەردا سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رایگەیاندووە:"ناکرێت یەکێتی خاوەنی (6) کورسییە، لە ئەنجامی کودەتاو پاڵپشتی ئیقلیمی بێ بەش بکرێت لە ئیدارەی کەرکووک، بۆیە کەرکووک بێ یەکێتی سەقامگیر نابێت، ناکرێت چوار پێنج کورسی کۆببنەوەو یەکێتی کە خاوەنی پێنج کورسییە وەلا نێن".
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#کەرکووک
#پارتی دیموکراتی کوردستان