دەنگوباس
تۆڕی میدیای نیوز نەیشنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی دەکشێتەوە.
میدیای ئەمریکی بە چڕی باس لە کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکەن و لەو ڕووەوە، تۆڕی میدیای سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەزاری راوێژکارێکی باڵای دیموکراتەکانەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، لەئێستادا بایدن زیاتر بیرۆکەی کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی پێ باشترە.
هەروەها کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، چاک شومەر، سەرۆکی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیران، شەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە بایدنی راگەیاندووە، ئەگەر لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکشێتەوە، باشترە بۆ وڵات و پارتی دیموکرات.
#ئەمریکا