کوردستان

لە سلێمانی پیاوێك دوای سێ ڕۆژ لە مردنی بەبۆنەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

18/07/2024

دەنگوباس
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی پیاوێک لەماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە دوای توێکاری، دەرکەوتووە سێ رۆژە گیانیلەدەستداوە.


سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڕەکی زەرگەتە تەرمی پیاوێکی تەمەن 43 ساڵ دۆزراوەتەوە و دوای ئەوەی براوەتە پزیشکیی دادی و توێکاری بۆ کراوە، دەرکەوتووە، سێ رۆژە گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، پیاوەکە بەتەنیا ژیاوە و کە مردووە کەس ئاگای لێی نەبووە، دوای ئەوەی بۆنەکەی بڵاوبووەتەوە دراوسێکانی چوونەتە ماڵەکەوە، ئەوانیش کەسوکارەکەیان ئاگادرکردووەتەوە.

#سلێمانی