دەنگوباس
عەسائیبی ئەهلی حەق بە شێوەیەکی فەرمی، دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت، ئاگربەست کۆتاییهات.
عەلی فەتلاوی، یەکێك لە سەرکردەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، چوار مانگە لەنێوان ئەمریکا و میلیشیا شیعەکان ئاگربەست ڕاگەیەنراوە، بەئامانجی ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، بەڵام ئەو هێزانە تا ئێستا نەکشاونەتەوە، هاوکات چاوپۆشیی ئەمریکا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین زیاتر بووە.
بەوتەی فەتلاوی، هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا دەستیپێکردەوە و ئاگربەست کۆتایی هات، دەشڵێت "لە هیچ کاردانەوەیەکی ئەمریکا بەرامبەر هێرشەکانمان ناترسین".
شەوی ڕابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار، بەڵام لەلایەن سیستمی ئاسمانیی بنکەکەوە درۆنەکان خرانە خوارەوە.
#ئەمریکا