جیهان

ئێران: هیچ پەیوەندییەکمان بە هەوڵدان بۆ کوشتنی ترەمپ نییە

17/07/2024

دەنگوباس
ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆڵی هەبێت لە هەوڵی كوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا. 

كەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێران بە رێوشوێنی یاسایی لە هەوڵی بە سزا گەیاندنی ترەمپدایە، ئەویش بەهۆی رۆڵی راستەوخۆی ناوبراو لە كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی "ئێران بەڵام بەتوندی رەتیدەكاتەوە هیچ دەستوەردانێكی كردبێت لەو دەستدرێژییە چەكدارییەی ئەم دواییە كرایە سەر ترەمپ، یاخود دەنگۆی هەوڵی ئێران بۆ ئەنجامدانێكی كارێكی لەوشێوەیە".

پێشتر دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، چەند هەفتەیەك بەر لە ڕووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، ئێران پلانی تیرۆرکردنی ناوبراوی دانابوو، هەر بۆیە دەستەی پاسەوانیی ترەمپ ڕێکارەکانی پاراستنیان توندوتۆڵکردەوە، بەڵام ڕووداوی تەقەکردنەکە پەیوەندیی بە ئێرانەوە نەبووە.


#ئەمریکا
#ئەمریکا