دەنگوباس
پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون راگیراوە، هۆشداریی دەدرێت لە دووبارە دەستپێکردنەوەی مۆڵەتی یەکەی نیشتەجێبوون.
نزیکەی ساڵێکە پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون راگیراوە. مەلا یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەڵێت، دەستپێکردنەوەی پێدانی مۆڵەت مەترسیی مایەپووچبونی کۆمپانیاکانی لێدەکەوێتەوە.
وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان داوای کرد، تاوەکو پێنج ساڵی دیکەش مۆڵەت بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، کە نرخیان بەرزە، نەدرێت. وتیشی، "مۆڵەتدان بکرێتەوە، زیانی گەورە بەر وەبەرهێنەران دەکەوێت، بەتایبەت ئەوانەی پڕۆژەکانیان تازە تەواو بوون یان کاری تێدا دەکەن، ئەو کاتە پێدەچێت دەیان کۆمپانیای گەورە مایەپووچ ببن.
دەستەی وەبەرهێنان بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێدانی مۆڵەت راگیراوە و بە فەرمانی ئەویش دەستپێدەکاتەوە.
#باشووری کوردستان