دەنگوباس
بەپێی رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، لەماوەی کەمتر لە 7 ساڵدا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 52 ملیار و 552 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار بۆ خەرجی گواستنەوە رۆیشتووە.
بەپێی راپۆرتەکە کە تایبەتە بە ماوەی نێوان ساڵانی 2017 تاوەکو راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان بە لێککەوتەی بڕیاری دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لە 25ـی ئاداری ساڵی 2023، داهاتەکان زیاتر لە 52 ملیار و 726 ملیۆن و 378 ملیار دۆلار بووە، کە بەپێی ساڵەکان بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
2017
7 ملیار و 923 ملیۆن دۆلار
2018
7ملیار و 914 ملیۆن دۆلار
2019
8 ملیار و 438 ملیۆن دۆلار
2020
4 ملیار و 448 ملیۆن دۆلار
2021
9 ملیار و 125 ملیۆن دۆلار
2022
12 ملیار و 422 ملیۆن دۆلار
- چارەگی یەکەمی 2023 (لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو 25ـی ئادار) 2 ملیار و 452 ملیۆن دۆلار.
10.5%ـی داهاتەکان خەرجی بووە
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکە، خەرجیی گواستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لەو ماوەی دیاریکراوە، 5 ملیار و 552 ملیۆن و 378 هەزار دۆلار بووە، واتە خەرجیی گواستنەوە رێژەی 10.53٪ـی کۆی داهاتەکان دەکات.
خەرجییەکانی گواستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، لە دوو جۆر خەرجیی سەرەکی پێکدێت، ئەوانیش خەرجییەکانی گواستنەوەی نەوت لەنێوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کە بەمشێوەیەیە:
1- خەرجییەکانی گواستنەوەی نەوت لەنێوخۆی هەرێمی کوردستان:
2 ملیار و 644 ملیۆن دۆلار
ئەمانیش بەمشێوەیە دابەش دەبن:
- هێڵی بۆریی هەرێمی کوردستان:
2 ملیار و 564 ملیۆن دۆلار
- خەرجییەکانی پشکنینی بۆری:
29 ملیۆن و 294 هەزار دۆلار
- گواستنەوە بە تانکەر:
50 ملیۆن و 958 هەزار دۆلار
2- خەرجییەکانی گواستنەوەی نەوت لەنێو تورکیا:
2 ملیار و 907 ملیۆن دۆلار
خەرجییەکانی گواستنەوە لە نێوخۆ
رێکخراوی روونبین، وردەکاریی زیاتری لەبارەی خەرجییەکانی گواستنەوە بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئەو رێکخراوە تەنیا خەرجییەکانی (هێڵی بۆریی هەرێمی کوردستان) بۆ گواستنەوەی نەوت لەنێو کوردستاندا دوو ملیار و 564 ملیۆن دۆلار بووە، بەپێی ساڵەکان بەمشێوەیە بووە:
2017
لە راپۆرتەکاندا زانیاری نییە
2018
لە راپۆرتەکاندا زانیاری نییە
2019
644 ملیۆن و 372 هەزار دۆلار
2020
645 ملیۆن و 604 هەزار دۆلار
2021
870 ملیۆن و 174 هەزار دۆلار
2022
274 ملیۆن و 818 هەزار دۆلار
2023 لەسەرەتای ساڵەوە تاوەکو راوەستانی هەناردەکردن
129 ملیۆن و 303 هەزار دۆلار
50 ملیۆن دۆلار خەرجی گواستنەوە بە تانکەر لە کێڵگەوە بۆ هێڵی بۆری
راپۆرتەکەی رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرسەکانی نەوت، وردەکاریی ئەو خەرجییانەشی خستووەتەڕوو کە بۆ گواستنەوەی نەوت بە تانکەر لە کێڵگەوە بۆ هێڵی بۆری کراون، ئەم خەرجییانە لە ماوەی نێوان ساڵی 2017 تاوەکو 25ـی ئاداری 2023، بەپێی ساڵەکان بەمشێوەیە بووە:
2017
4 ملیۆن و 279 هەزار دۆلار
2018
9 ملیۆن و 772 هەزار دۆلار
2019
10 ملیۆن و 450 هەزار دۆلار
2020
108 هەزار دۆلار
2021
14 ملیۆن و 978 هەزار دۆلار
2022
11 ملیۆن و 369 هەزار دۆلار
2023 لە سەرەتای ساڵ تاوەکو راوەستانی هەناردەکردن
دیار نییە
#باشووری_کوردستان
#نەوت