کوردستان

وەزیری کارەبا: مووچەی وەزارەتی کارەبا کێشە نەبوو، بەڵام کرایە کێشە

15/07/2024

دەنگوباس
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی وەزارەتەکەی کێشە نەبوو، بەڵام کرایە کێشە.


کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بابەتی مووچەی وەزارەتی کارەبا کێشەیەک هەبوو، خۆی کێشە نەبوو کرایە کێشە، دوو هەزار و 600 پاسەوانی وێستگەکانی کارەبا کە میلاکی وەزارەتی ناوخۆن بەڵام مووچەکانیان لەسەر وەزارەتی کارەبان.

وەزیری کارەبا وتیشی "دیوانی چاودێری دارایی عێراق لێکۆڵینەوەی کرد و داوایکرد دەبێت مووچەی ئەو کارمەندانە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بێت".

بەوتەی وەزیری کارەبا، دیوانی چاودێری دارایی ڕاپۆرتی خۆیان ئامادەکردووە و ئەگەر ڕاپۆرتەکە پەسەندکرا، کێشەی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە چارەسەر دەبێت.


#مووچە