کوردستان

وادەی گەیشتنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەبەغداوە ئاشکرابوو

14/07/2024

دەنگوباس
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وادەی گەیشتنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ئاشکرادەکات.

لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم هەفتەیە بەغدا مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت. 

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی، "بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە، دەبێت لەگەڵ رێکارە ئیداری و داراییەکانی حکومەتی فیدراڵی بسازێین".

مووچەی هێزە ئەمنییەکان مانگانە زیاتر لە 345 ملیار دینارە، بەو جۆرەش دەبێت عێراق بۆ ئەو دوو مووچەیە نزیکەی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
#مووچە