دەنگوباس
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دادگای فیدراڵیی عێراق، تانە لە یاسای دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتی کۆمار دەدات و بە "نادەستووری" ناویان دەبات.
بەپێی تانەکەی سودانی، ئەو یاسا و پەیڕەوە پێچەوانەی زیاتر لە 22 مادەی دەستووری عێراقە و بەشێک لە دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران دراونەتە سەرۆک کۆمار و دامەزراوەکە.
لە سکاڵاکەیدا کە 17 خاڵ تێبینییە لەسەر ئەو یاسا و پەیڕەوەی سەرۆکایەتیی کۆماری لەسەری دەڕوات، سوودانی تێبینی لەسەر واژۆی سەرۆککۆمار لەسەر یاسا و رێنماییەکان، بەدواداچوونی بڕیار و رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، راوێژکار و جێگرانی سەرۆک کۆمار، واژۆکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ژمارەیەک دەسەڵاتی دیکە هەیە.
#عێراق