کوردستان

تورکیا کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕادەگەیەنێت

13/07/2024

دەنگوباس
وەزیری بەرگری توركیا ڕایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانمان مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو كۆتایدێت و ئامانجمان كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی شاخی گاراو قفڵكردنی ناوچەكەیە".


یەشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیا ئاشكرایدەكات، ئۆپەراسیۆنی چنگی قفڵ كە لە باكوری عێراق دژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامدەدرێت، مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو كۆتایدێت، پێش هاتنی زستان.

گولەر بە رۆژنامەی سەباحی توركی راگەیاندووە:"تورکیا لەسەرجەم دیدارەكانی لەگەڵ وەزیرانی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ جەختیكردووەتەوە، هەرگیز رێگا بە دامەزراندنی دەوڵەتێكی تیرۆرستی نادات لە باكوری سوریا یان عێراق". 

وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی پلانیان داناوە بۆ كۆتایهێنان بە ئۆپەراسیۆنی چنگی قفڵ، لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، لەگەڵ تەواوكردنی ئۆپەراسیۆنەكە ناوچەی گارا بە تەواوی كۆنتڕۆڵ دەكرێت، هەروەها ئامانجی توركیا كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچە شاخاوییەیە، كە چەكدارانی پارتی كرێكارانی لێیە، پێش هاتنی وەرزی زستان.
#تورکیا